نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕاگەیەندراوێك ڕاستی دەنگۆیەك ڕەدد دەکاتەوە کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاو کرابووەوە و تێیدا باس لەوە کرابوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 100 ملیۆن دۆلاری بە دانە غاز لە دادگایەکی بەریتانیا دۆڕاندبێت.
ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە “وه‌ك ئاشكرایه (حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان)و (كۆمپانیای داناغازو هاوبه‌شه‌كانی له‌دادگاییدا) كه‌بریتین له (كرێسێنت پێترۆلیوم و پێرل پێترۆلیوم) له‌مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٤ ه‌وه‌و پڕۆسه‌كه تائێستا به‌رده‌وامه‌و بڕیاری كۆتایی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی خودی ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌رنه‌چووه‌و (دادگای بازرگانی له‌ئینگلته‌را) كه‌جیاوازه له (دادگای ناوبژیوانی له‌نده‌ن) ده‌سته‌ڵاتی یاسایی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی خودی ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ردوولای نییه، بۆیه بڕیاره‌كه‌ی رۆژی ٢٠/١١/٢٠١٥ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی نییه به‌ناوه‌ڕۆكی خودی داواكانی (كۆمپانیای دانا غاز و هاوبه‌شه‌كانی) ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیداره به‌بڕیاری پێشووی ساڵی ٢٠١٤ دادگای ناوبژیوانی كه‌ئه‌وكات بڕیاردرابوو بارۆدۆخی هه‌نوكه‌یی دارایی كۆمپانیای دانا غاز ره‌چاو بكرێت ئه‌ویش به‌پێدانی خه‌رجیه‌كی كاتی به‌بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانه‌وه، ئه‌ویش وه‌ك ئیجرائێكی كاتی به‌مه‌رجی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ١٠٠ ملیون دۆلاره بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر داناغازو هاوبه‌شه‌كانی له‌خودی پرۆسه‌ی ناوبژیوانی شكستیان هێنا له‌بردنه‌وه‌ی داوا سه‌ره‌كیه‌كه”.
لە ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە “دوابه‌دوای ئه‌و بڕیاره كاتییه‌ی دادگای ناوبژیوانی له‌مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٤، داناغازو هاوبه‌شه‌كانی له‌مانگی ١٢ی هه‌مان ساڵ داوای جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌یان ئاراسته‌ی دادگای بازرگانی له‌ئینگلته‌را كرد بۆ پێدانی ئه‌و خه‌رجیه كاتیه به‌بڕی ١٠٠ ملیون دۆلار. سه‌ره‌تا به‌پێی یاسای ساڵی ١٩٧٨ی حه‌سانه‌ی وڵاتی بریتانیا داواكه‌یان شكستی هێنا له‌سه‌پاندنی بڕیاره‌كه به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و بۆیه دادگا بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی ده‌ركرد له‌به‌رامبه‌ر تێچووه‌كانی كاروباری ئیجرائاتی دادگا بۆ ئه‌م داوایه، به‌ڵام دواتر دانا‌و هاوبه‌شه‌كانی جارێكی تر هه‌مان داوایان ئاراسته‌ی دادگای بازرگانی ئینگلته‌را كرده‌وه. به‌بێ ره‌چاوكردنی بارودۆخی ناله‌باری دارایی هه‌رێمی كوردستان و تێچووه‌كانی شه‌ڕی دژ به‌تیرۆریستانی داعش، هه‌روه‌ها تێچووه‌كانی دابینكردنی پێداویستی بۆ نزیكه‌ی ١.٨ ملیۆن ئاواره‌ی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له‌جیاتی له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م بارقورسیه‌ی له‌سه‌ر شانی هه‌رێمه، هاوكاری بنیاتنه‌ر له‌گه‌ل حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی پشتیوانی به‌رده‌وامی كۆمپانیاكانی تری نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام به‌داخه‌وه داناغاز درێژه‌ی به‌هه‌ڵوێسته نه‌خوازروه‌كانیدا بۆ به‌دواداچونی داواكه‌یان”.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەش دەڵێت کە”سه‌ره‌ڕای داكۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مافه‌كانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر داواكاری داناغازو هاوبه‌شه‌كانی له‌دوا دانیشتنی دادگای بازرگانی ئینگلته‌را له‌رۆژانی ٢٨ تاكو ٣٠ی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٥، به‌ڵام سه‌ره‌نجام دادگا بڕیاری كاتی ناوبژیوانی له‌مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٤ په‌سه‌ندكرد، بۆیه بڕیاری دادگای بازرگانی ئینگلته‌را بڕیاردانه له‌سه‌ر خه‌رجیه‌كی كاتی بۆ پشتیوانی دارایی دانا‌و هیج كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر درێژه‌پێدانی پڕۆسه‌ی ناوبژیوانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر داواكانی دانا‌و هاوبه‌شه‌كانی داوای قه‌ره‌بووی تۆماركردووه كه‌به‌شێوه‌یێكی سه‌ره‌تایی به‌بڕی ٣ ملیار دۆلار خه‌ملێندراوه”.
ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە کۆتایی پێ هاتووە”هه‌رچه‌نده دانا غاز پێشتر ئه‌م خه‌مڵاندنه‌ی ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام دادگای ناوبژیوانیش باوه‌ڕی هێنا به‌بنه‌ماكانی ئه‌م داوایانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاریدا له‌ساڵی داهاتوو ئه‌م داوایانه ببینێت و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ربدات”.