نوچە.نێت.یوم جدید
ئەستیرەی تەلەفزیۆنی کیم کارداشیان بۆ هەر بۆنەیەک داوای دیاری لە هاوسەرەکەی دەکات ، ئەمجارە داوای دیاری رۆژی مناڵ بونی Push Present، لە هاوسەرە گۆرانی بێژەکەی كانييه ويست کرد،کیم کارداشیان دەڵێت کە: هەرگیز دوو دڵ نابم لەو دیارییانەی کە وەریان دەگرێت ئەگەر هەموو سەروەت موڵک ماڵی کانییە-ش بێت ، بە خۆشحاڵیەوە وەری دەگرم”.
سەرچاوەکان ئەوەیان خست روو کە کە ئەو دیاریەی کانییە پێشەکەش بە کیم کارداشیانی هاوسەری کردوە ملوانکەیەکی ئەڵماسی جۆری Lorraine Schwartz کە نرخەکەی دەگاتە ملیۆن دۆلار .
کیم کارداشیان وتیشی : ئەم ملوانکەیە هەمان ئەو ملوانکەیە کە ساڵی ٢٠١٤ لە ئاهەنگی فیلم و هونەر خۆمم پێ رازاندبویەوە نەمکریبوو بەڵکو وەرم گرتبوو . بەلام ئێستا ئەتوانم ئەوەی لە گرێبەستەکەدا هەیە لای خۆم بیپارێزم .

