نوچە-رادیو فردا
عەلی خامنەیی ئەمڕۆ دووشەممە لە دیدار لە گەڵ سەرۆکۆماری نیجریا لە تاران،وتی:بە پێی کۆمەڵێک زانیاری ورد و دەقیق،لە عێرامئەمریکیەکان و هەندێ لە وڵاتانی دواکەوتووی ناوچەکە بە شێوەی راستەوخۆ یارمەتی داعش دەکەن و رۆلێکی تێکدەرانە دەگێڕن.
عەلی خامنەیی سەبارەت بەم زانیاریە ورد و دەقیقانە روونکردەوەی زیاتری نەخستۆتە روو.
رابەری کۆماری ئیسلامی لە دیدار لە گەڵ محەممەد بوهاری دەڵێ:هیواداربوون بە هاوکاری و یارمەتی ئەمریکا ورۆژئاوا لە شەڕ بە دژی داعش و رەوتە تیرۆریستیەکانی وەک بوکو حەرام بە نادروست دەزانێ.
خامنەیی دەشڵێ:لە پشتەوەی پەردەی پێکهێنان یان پشتگیری کردن لە گرووپە تیرۆریستیەکانی وەک داعش،کۆمەڵێک فاکتەری تێکدەر بوونیان هەیە ،بە تایبەت ئەمریکیەکان.
بە وتەی عەلی خامنەیی،هاوپەیمانیە جیهانیەکانی مودەعی بەرەنگار بوونەوەی رەوتە تیرۆریستیەکان، بە هیچ شێوەیەک جێی متمانە نین.