عەلی خامنەیی ستایشی پۆتین دەکات

0

نوچە-بی بی سی

ویلایمیر پۆتین،سەرۆکۆماری روسیە کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سەرکردەوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت سەردانی ئێرانی کردووە،دوای ئەوەی گەیشتە تاران لە گەڵ عەلی خامنەیی،رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەری فەرمی عەلی خامنەیی،ئەم دیدارە دوو کاتژمێری خایاندووە.بە پێی راپۆرتەکان،عەلی خامنەی لەم دیدارە پۆتینی وەک”کەسایەتییەکی بەرجەستەی جیهانی ئەمڕۆ:وەسف کردووە  وستایشی هاوڕایی ئەم وڵاتەی کردووە لە میانەی دانوستانی ئەتۆمی ئێران و گرووپی 1+5  وهەڵوێستی ئەم وڵاتە سەبارەت بە سوریە.

رابەری ئێران،ویڕای ئاماژەدان بە هاوکاری گونجاوی تاران-مۆسکۆ لە رووی سیاسی و ئەمنی،هەڵوێستەکانی پۆتینی لە”یەک ساڵ و نیوی دوایی” بە باش  وداهێنەرانە وەسف کردووە.

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی ئێرانی،پۆتین لەم دیدارەی،ئێرانی وەک وڵاتێکی سەربەخۆ و بە ئاسۆیەکی روون نرخاندووە  وبە خامنەیی گوتووە کە ئێوە وەک هاوپەیمانێی جێی متمانە و پاڵپشت لە ناوچە و جیهان دەزانین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com