دەیڤید کامیرۆن:باوەڕێکی قووڵم بە دەستوەردانی سەربازی لە سوریە هەیە

0

نوچە-رادیۆ فەڕەنسە

دەیڤید کامیرۆن،سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کە لە پاریس لە گەل سەرۆکۆماری فەڕەنسە کۆبووەتەوە دەڵێ:باوەڕێکی قووڵی بە دستوەردانی سەربازی بەریتانیا لە سوریە هەیە.

کامیرۆن لە کۆشکی ئیلیزە سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە داعش رایگەیاندووە:لە پەیوەندی لە گەڵ ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی فەڕەنسە لە دژی داعش لە سوریە پشتگیری ئەم وڵاتە دەکات.

کامیرۆن دەشڵێ:بەم زووانە ستراتیژی گشتیی خۆمان بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ داعش دەبەینە پەرلەمانی بەریتانیا.

کامیرۆن لەم سەردانەیدا،پیشنیاری بە فڕانسوا ئۆلاند کردووە کە بنکەیەکی سەربازی وڵاتەکەی لە قبرس بخاتە خزمەت فڕۆکە شەڕکەرەکانی فەڕانسەوە تا لەم رێگەوە ئاسانکاری بکرێ بۆئەنجامدانی هێرشە ئاسمانیەکان بۆ سەر داعش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com