نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
ئێواره‌ی شه‌ممه ،فه‌رح دیبای ته‌مه‌ن 87 ساڵ و هاوسه‌ری سێهه‌می شای پێشووی ئێران محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی خه‌ڵاتی ” باشترین ژنی ساڵی 2015″ ی برده‌وه له ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌دا كه له ڤێننای پایته‌ختی نه‌مسا سازكرابوو.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئێران رایانگه‌یاند كه ” فه‌رح دیبای هاوسه‌ری سێهه‌می شای پێشووی ئێران خه‌ڵاتی باشترین ژنی ساڵی 2015 ی برده‌وه “.
فه‌ره‌ح دیبا له 14 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1938 له‌دایكبوه له ته‌برێزی باكوری ئێران له خێزانێكی ئازه‌ری، خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی له تاران خوێندوه، پاشان ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی له پاریس خوێندوه، دوای ئه‌وه‌ی شای ئێران بۆ یه‌كه‌مجار له ئاهه‌نگێكدا كه باڵیۆزخانه‌ی ئێران له پاریس سازی كردبوو ده‌یبینێت، له 21 ی دیسه‌مبه‌ری 1959 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كات.
چوار منداڵی لێی ده‌بێت كه له ناویاندا ره‌زا په‌هله‌وی جێ‌نشین هه‌یه، هه‌روه‌ها شازاده فه‌ره‌حناز په‌هله‌وی و شازاده عه‌لی ره‌زا په‌هله‌وی كه له ساڵی 2011 خۆی كوشت، هه‌روه‌ها شازاده له‌یلا كه ئه‌ویش له ساڵی 2001 خۆی كوشت.
له دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له ساڵی 1979، فه‌ره‌ح دیبا له مه‌نفا ژیان به‌سه‌رده‌بات ، له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی له میسر ژیاون كه یه‌كه‌م وڵات بوو پێشوازی لێ‌كردن ، پاشان چوونه مه‌غریب و ئینجا په‌نه‌ما و پاشانیش ئه‌مریكا، دووباره چوونه‌وه میسر و له‌وێ نیشته‌جێ بوون تا له ساڵی 1980 شا كۆچی دوایی كرد و له مزگه‌وتی ره‌فاعی له قاهیره به‌خاكسپێردرا.
دوای كوژرانی ئه‌نوه‌ر سادات له ساڵی 1981 فه‌ره‌حدیبا قاهیره‌ی به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌جێهێشت له ویلایه‌تی كۆنیتیكتی ئه‌مریكا خانوێكی كڕی له‌گه‌ڵ له‌یلای كچیدا بۆ ماوه‌یه‌ك له‌وێ ژیان له نزیك كوڕه‌كه‌ی ، پاشان هاتوچۆی ده‌كرد له نێوان ئه‌مریكا و پاریس.
له ساڵی 2001 له‌یلا په‌هله‌وی كچی خۆی كوشت دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشییه‌كی خۆراكی بوو كه پێی ده‌وترێت ” ئینۆركسیا نرفوزا” كه نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونیه له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا توشی گه‌نجان ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی خواردن ناخۆن له ترسی زیادبوونی كێشییان، ته‌رمه‌كه‌ی له هۆتێلێكی له‌نده‌ن دجۆزرایه‌وه، له راپۆرتی پزیشكیدا دووپات كرابوه‌وه كه به‌هۆی به‌كارهێنانی بڕێكی زۆری مادده‌ی هۆشبه‌ر و مادده‌یه‌كی تری هێوركه‌ره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.