ئارام قادر: ئەگەر كورد رازی بێت به‌بریاره‌كانی حكومه‌تی به‌غداد دیكتاتۆرێكی تر بۆخۆی دوست ده‌كات

0

ئارام قادر: دەبوو کارتی کشانەوە لە بەغدا بۆ مادەی 140 بوایە

ئەگەر كورد رازی بێت به‌بریاره‌كانی حكومه‌تی به‌غداد دیكتاتۆرێكی تر بۆخۆی دوست ده‌كات

رزگار/ نوچەنێت

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەڕلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کاتی کشانەوەیە لە حکومەتی عێراق و دڵنیایە لەوەی عەرەب بەبێ کورد توانای پێکهێنانی حکومەتی نیە، رەخنە لە حکومەتی هەرێم دەگرێت کە بۆ پرسەکانی تری عێراق و هەرێم کارتی کشانەوەی بەکار نەبردووە.

ئارام قادر سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەڕلەمانی کوردستان، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، کشانەوە لە حکومەتی عێراق بە پێویستی هەنووکەیی دەزانێت و رایدەگەیەنێت”عەره‌به‌كان ناتوانن حكومه‌ت به‌بێ كورد پیكبهینن، كه‌واته‌ كاتی خۆیه‌تی كارتی كشانه‌وه‌ ئیستا به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر یاسای نه‌وت وغاز به‌ڵكو بۆتێكرای داواكاریه‌كانی كورد”.

قادر تەئکید لەوە دەکاتەوە “هه‌ره‌شه‌ كردن بۆكشانه‌وه‌ له‌حكومه‌ت، هێزه‌ سیاسیه‌كانی عیراق ناچارده‌كات داخوازییه‌كانی كورد جێبه‌جی بكەن، كه‌ پوخته‌كه‌ی بریتیه‌ لەو‌ 19 خاڵه‌‌ی دراوه‌ته‌ مالیكی وداوای جێبه‌جێكردنی كراوه”.‌

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەمانی کوردستان، دڵنیایی خۆی رادەگەیەنێت کە حه‌زی دكتاتۆری له‌لای زۆركه‌سی عێراق هەیە بەڵام”ئه‌وە دەوروبەریان و هاوڵاتیانن دكتاتۆر دروست ده‌كەن، واته‌ گه‌ر رازی بن به‌بریاره‌كانی و مل كه‌چ بن، دكتاتۆر دروست ده‌بیت، ئەگەر كوردیش رازی بێت به‌بریاره‌كانی ئیستای حكومه‌تی به‌غداد، واته‌ خۆی دیكتاتۆرێكی تر بۆخۆی دوست ده‌كات”.

ئارام قادر، رەخنە لەحکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت و پێی وایە دەبوو بەکار هێنانی کارتی کشانەوە لە بەغداد بۆ پرسەکانی تریش بەکار بهاتەیە، لە لێدوانەکەیدا دەڵێت”نه‌ده‌بوو حكومه‌تی هه‌رێم باسکردنی ئەم کارتەی له‌به‌ر یاسای نه‌وت غاز بكردایه،‌ به‌ڵكو ده‌بوو‌ له‌به‌ر مادده‌ی 140 ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هه‌بوایه”.‌

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com