نوچه‌نێت- بی بی سی
جاستین ویلبی گه‌وره‌ی قه‌شه‌كانی كانتربیری ئاشكرایكرد كه هێرشه‌كانی پاریس وایلێكردوه گومان له ئاماده‌یی “خوا” بكات.
له لێدوانێكیدا بۆ بی بی سی وتی” ئه‌و هێرشانه خاڵی لاوازی منیان گرت. كاردانه‌وه‌ی من بۆ ئه‌و هێرشانه سه‌ره‌تا شۆك لێیدام پاشان ترس و له دواییشدا خه‌مێكی قوڵ” ، چونكه خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له پاریس ژیاون.
هێرشه‌كانی پاریس كه داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له به‌رامبه‌رییان راگه‌یاند 130 كوژراو و سه‌دان برینداری لێكه‌وته‌وه.
گه‌وره‌ی قه‌شه‌كان وتی ” به‌یانی رۆژی شه‌ممه له ده‌ره‌وه پیاسه‌م ده‌كرد و بانگی خودام ده‌كرد و ده‌مگوت : بۆچی؟ بۆچی ئه‌مه رووده‌دات؟ له‌م هه‌موو رووداوه‌دا تۆ له كوێی، له كاتی قسه‌كردنم له‌گه‌ڵ خوا گومان ده‌روی لێدام”.
به‌رده‌وام بوو وتی ” شۆكی من دوو ئه‌وه‌نده بوو ، چونكه خۆم و هاوسه‌ره‌كه‌م پێنج ساڵ له پاریس ژیاوین ، له خۆشترین ئه‌و جێگایانه بووه كه لێیژیاوین، دڵ پارچه پارچه ده‌بێت كاتێك ده‌بیستیت شارێك به‌و هه‌موو خۆشی و جوانییه‌وه ئاوای لێكراوه”.
هێزه ئاسمانییه‌كانی فه‌ره‌نسا هێرشی چڕییان كرده سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له سوریا دوای هێرشه‌كانی پاریس ، به‌ڵام گه‌وره‌ی قه‌شه‌كان هۆشداری دا له مه‌ترسییه‌كانی كاردانه‌وه‌ی خێرا.
ئه‌و ده‌ڵێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سته‌م به سته‌م دادپه‌روه‌ری ناهێنێته‌دی، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی خه‌ڵك بكوژین و ئه‌وانه‌ی كه بێ‌تاوانن به‌ركه‌ون ، ئه‌وا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نابێت ، پێویسته حكومه‌ته‌كان هۆكاری دادپه‌روه‌ری بن”.