نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كا
یه‌ده‌گی عێراق له دراوی بیانی له كۆتایی مانگی رابردوودا بۆ 59 ملیار دۆلار دابه‌زی.
پێشبینیش ده‌كرێت ئه 59 ملیار دۆلار یه‌ده‌گه زیاتر دابه‌زێت ، كه به‌رامبه‌ره به 9 مانگ له خه‌رجیه‌كانی عێراق، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا ، به‌پێی راپۆرتێك كه سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوی كردوه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه عێراق رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆر ده‌بێته‌وه ، دیارترینییان دابه‌زینی نرخی نه‌وته كه لێدانێكی گه‌وره‌یه له داهاتی عێراق و ئه‌و داهاتانه‌ی له بودجه‌ی عێراقدا پشتی پێبه‌ستراوه كه به پله‌ی یه‌كه‌م پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت، ئه‌مه جگه له ئاسته‌نگی جه‌نگی دژی داعش كه به‌شێكی زۆری داهاتی وڵات ده‌بات و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی زیادبوونی ژماره‌ی ئاواره‌كان له وڵات‌دا كه ئێستا ژماره‌یان نزیكه‌ی 4 ملیۆن ئاواره‌یه.