نوچه‌نێت-شه‌فه‌ق نیوز
قاسم تائی مه‌رجه‌عێكی ئاینی شیعه‌كان داوای له سه‌ردانكه‌رانی چله‌ی ئیمام حسین كرد ، پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و كه‌ربه‌لا بێن، به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بڕۆن و باڵیۆز له عێراق بكه‌نه ده‌ره‌وه .
له به‌یاننامه‌یه‌كدا تائیی ده‌ڵێت ” ئه‌م كاره زۆر گه‌وره و گرنگ ده‌بێت، چونكه راستی دژایه‌تی كردنی شه‌ڕ و باتڵ ده‌سه‌لمێنێت كه حسینی له‌پێناودا كوژراوه ئه‌و شه‌ڕو باتڵه‌ش ئێستا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات ، كه لۆبییه‌كی راسته‌قینه ده‌كه‌ن بۆ فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی و پلان داڕشتن بۆ وێران كردن‌و پارچه‌پارچه كردنی عێراق و ناوچه‌كه”.
تائیی هه‌وروه‌ها وتی ” بڕیاری ده‌ركردنی باڵیۆزی ئه‌مریكا و ستافه‌كه‌ی بێویسته بڕیارێكی جه‌ماوه‌ری بێت، به‌تایبه‌ت كه هه‌موو ئه‌زموونه‌كانی پێشوو ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا واتا خراپ بوونی بارودۆخی وڵات كه ئێستا له لێواری داڕماندایه به‌هۆی ئه‌وان”.
تائیی دووپاتی كرده‌وه كه ” ده‌ركردنی باڵیۆزی ئه‌مریكا و تاقمه‌كه‌ی ده‌بێته هۆی كۆتایی هێنان به هه‌موو كێشه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ش به ته‌واوی، بوونی داعش‌یش له عێراق په‌یوه‌سته به بوونی ئه‌م باڵیۆزخانه‌یه لێره”.