نوجە.نێت.mbv
هونەرمەندی تورکی توبا بیکوستون، وەک نوێنەری کاری باش و نیازپاکی یونسیف، بەشداری لە کۆتای هاتنی ئاهەنگێکی نیشتمانی دەکات،کە بۆ مناڵانی سوریە ساز کرابوو، ئەو مناڵانە-ش لە زۆربەی پارێزگاکانی تورکیاوە هاتبون بۆ بەشداری کردن لەو ئاهەنگە. هەر لەو ئاهەنگەدا توبا ٤٠ مناڵی سوریە لەباوەش دەگرێت و وێنەیان لەگەڵ دەگرێت .
توبا لە دەست پێکی ئاهەنگەکە بۆ مناڵانی سوریە وتەیەکی پێشکەش کرد وتی ” ئەومناڵانەی کە لەتورکیا و چەند وولاتێکی تر دەژین زۆر سەختی ناخۆشیان بینیوە، بەهەمان شێوە توشی دلە راوکێ بوون و ترس بە چاوەکانیانەوە دیارە و کاریگەری زۆریشیان هەبوە لەسەرمان .
هەروەها دەشڵیت” ئەم منالانە ئەو تونگ و تیژیانە لە بیرناکەن کە توشی هاتون لە ووڵاتەکەی خۆیان ، ئەم ئازار چەشتنەی ئەوان ناتوانن بە تەنیا لەبیری بکەن و بیریان بچێتەوە پیویستە هاوکاریان بکەین”.
لە کۆتایدا، توبا دواوا لە هەمووان دەکات کە وەک پێویست هاوکاری پەنا بەرە سوریەکان بکرێت.




