نێچیرڤان بارزانی داوای دیالۆگ دەکات بۆ چارەسەری کێشەکان

0

نێچیرڤان بارزانی داوای دیالۆگ دەکات بۆ چارەسەری کێشەکان

نوچەنێت

نێچیرڤان بارزانی رایدەگەیەنێت کوردستان خوازیاری ئاشتییە لەگەڵ دراوسێکانی و دڵگرانی خۆی بە شەهیدبون و زەرەرمەندبونی هاوڵاتیانی مەدەنی رادەگەیەنێت و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکات.

لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نوسیویەتی”هەرێمى کوردستان خوازیارى پەیوەندى ئاشتیانەیە لەگەڵ دراوسێکانى، کردەوەى سەربازى چارەسەرى بارودوخى سنورەکان ناکات، ئێمە هەموو کردەوەیەکى شەڕ وتوندوتیژى رەتدەکەینەوە و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین، بە دیالۆگ و لەسەر مێزى گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن”.

بارزانی دڵگرانی خۆی بە شەهیدبوون و زەرەرمەندبوونى هاوڵاتیانى مەدەنى و بێ تاوانى هەرێمى کوردستان دەخاتەروو و راشیدەگەیەنێت”ئیدانەى هێرشکردنە سەریان دەکەین، پرسەو و سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەى کەس و کارى قوربانیەکان دەکەین”.

ئێستا لەکوردستان بەهۆی ئاڵۆزییە سیاسیەکانی ناوخۆ و ئەو بارودۆخانەی هاتۆتە پێش لەناوچەسنورییەکان و لەنێوان هەولێرو بەغدا، چاودێران گۆڕانکاری لەحکومەتی کوردستان بەپێویست دەبینن و هەر بەڕای ئەوانیش نێچیرڤان بارزانی تاکە کەسی بەهێزە توانای رووبەڕووبونەی کێشەکانی هەبێت.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com