سەلیم جەمال : مـەتاڵ بـە دەسـت
له ماڵئاوایی به يەكجاری، يار
ناخى دڵم لەرزۆکی هاتێ
بەقـەد نیگەرانی پایـیزی، پار
حـەوشـەی خەیـاڵم!
گریـاو هـەنسكى هـاتێ
ئاوات له دڵم ماوە و
پـێ ى نەگەیـشتم
له خۆم گەڕام و ئارام
له سوچێکا دانیشتم
ئەی داد هاوار بۆ کوێ بەرم
گەمۆی دەستی نەیارێ بووم
ئەوین لای ئەو مانای نەبوو
مەتاڵ دەستی ئەغیارێ بووم!
دەس بەردارم بوی بە یەکجاری
هیوام وا بوو لەگەڵ خۆم بی
کوا خەزان هەبوو لێرە ؟
دەس بەردارم بوی بە ناچاری
له ماڵئاوایی به سادەیی،يار
ئاواتە خواز بووم بۆی
زەردەخەنەی له لێوان بێ
نەکو بێ وەکو منى ژێر گەڵا
هەردەم له ئارامگەی مردوان بێ
سەلیم جەمال : مـەتاڵ بـە دەسـت
0
Share.