نوچه‌نێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
رۆژی هه‌ینی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران‌دا دانی به‌وه‌دا نا كه وه‌ك سه‌ركرده‌كانیتر كه ده‌توانێت ناوییان بهێنێت به‌ڵام نایهێنێت ، قژی بۆیه ناكات . له وه‌ڵامی خوێندكارێكی كه‌مبۆدیدا له دیدارێكدا له كوالالامپور كاتێك داوای لێ‌كرد به‌و پێیه‌ی چوه‌ته ته‌مه‌نه‌وه و ئه‌زموونی زیاتر بوه ئامۆژگارییه‌كی دڵسۆزانه‌ی بكات ئۆباما به گاڵته‌جاڕییه‌وه وتی ” ئه‌كه‌م شت كه ده‌مه‌وێت داوای بكه‌م له گه‌نجه‌كان ئه‌وه‌یه كه چیدی به پیر وه‌سفم نه‌كه‌ن ، چونكه ئه‌وه هه‌ستم بریندار ده‌كات ” هه‌روه‌ها وتی ” كاتێك هاتمه ئه‌م پۆسته‌وه یه‌ك تاڵی سپی له قژمدا نه‌بوو به‌ڵام ئێستا زۆر تاڵی سپی تێدایه ، به‌ڵام من قژم بۆیه ناكه‌م وه‌ك زۆر سه‌ركرده‌ی تری هاوڕێم ده‌یكه‌ن ، به‌ڵام ناویان ناڵێم، به‌ڵام ئه‌و سه‌رتاشانه‌ی قژییان بۆ چاك ده‌كه‌ن و قژیان بۆ رێكده‌خه‌ن باش ده‌زانن” .
كاتێك ئۆباما له ساڵی 2009 بوو به سه‌رۆكی ئه‌مریكا قژی ڕه‌ش بوو و هیچ هێمایه‌كی پیری پێوه دیار نه‌بوو و ره‌نگی سروشتی قژی سه‌رۆك ببوه جێگه‌ی قسه و باس ، یه‌كێك له‌و نهێنییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ رۆناڵد رێگنی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا چوه گۆڕه‌وه ئه‌وه بوو كه ئایا ئه‌و قژه قه‌ترانییه‌ی بۆیه ده‌كات یان نا ، هه‌میشه له چاوپێكه‌وتنه‌كاندا ره‌تیده‌كرده‌وه كه ره‌نگی قژی بگۆڕێت و سه‌رتاشه‌كه‌شی هیچی نه‌ده‌دركاند.
جیرارد شرۆیده‌ری راوێژكاری پێشووی ئه‌ڵمانیاش ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیای دایه دادگا به‌هۆی ئه‌وه‌ی وتبووی شرۆیده‌ر قژی به ره‌نگی قاوه‌یی تۆخ بۆیه كردوه . سه‌ركرده چینییه‌كانیش به چاوپۆشی له ته‌مه‌نییان هه‌میشه به ره‌نگی قژی ره‌شی تۆخه‌وه ده‌رده‌كه‌ون.