نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
موسڵمانه توندڕه‌وه‌كان پشت قورئان ده‌به‌ستن بۆ بیانوو هێنانه‌وه بۆ كاره توندوتیژییه‌كانیان له كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ژنان .
كۆپییه‌كی نوێ له قورئان كه وه‌رگێڕاوه بۆ زمانی ئینگلیزی ، نوسه‌ره‌كانیی ده‌ڵێن كه چه‌مكه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی نوێ و روون شی كراوه‌ته‌وه و پێی ده‌ڵێن ” قورئانی وانه خوێندن” “study quran”, و ئێستا له ئه‌مریكا به‌رده‌سته .
له‌لای موسڵمانه‌كان هه‌موو وشه و پیتێكی قورئان پیرۆزه و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ محمه‌د “د.خ” نێرراوه و به هێمای ئاشتی بۆسه‌ر زه‌وی وه‌سفی ده‌كه‌ن، له قورئاندا زۆر بابه‌ت باسكراوه و یاسای بۆ دانراوه هه‌ر له بابه‌ته رۆحییه‌كان و ره‌وشت و ته‌نانه‌ت یاساكانی جه‌نگیش.
به‌ڕای زانا موسڵمانه‌كان ، پێغه‌مبه‌ر “د.خ” نه‌یویستوه ته‌نها كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئایینی بنیات بنێت، به‌ڵكو ویستویه‌تی ده‌وڵه‌ت بنیات بنێت ، بنیاتنانی ده‌وڵه‌تیش زۆرجار توندوتیژی لێده‌كه‌وێته‌وه ، داعش‌یش ئه‌م لایه‌نه‌ی به هه‌ل قۆستوه‌ته‌وه بۆ بیانوو هێنانه‌وه بۆ كاره توندوتیژییه‌كانی كه ئه‌نجامییان ده‌دات ، بۆیه “قورئانی خوێندن” ده‌نوسرێته‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌و وه‌رگێڕانانه‌ی بۆ قورئان كراوه كه‌مترین شیكردنه‌وه و روونكردنه‌وه‌یان بۆ كراوه و ته‌نها ده‌قه‌كه دانراوه‌ته‌وه، بۆ نمونه ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه ده‌ڵێت ” فاذا لقيتم الذين كفروا فضرب الرقاب حتى اذا اثخنتموهم فشدوا الوثاق فاما منا بعد و اما فداء حتى تضع الحرب اوزارها ذلك ولو يشا‌ء الله لانتصر منهم ولكن ليبلو بعضكم ببعض والذين قتلوا في سبيل الله فلن يضل اعمالهم ” (سوره‌تی محه‌مه‌د ئایه‌تی 4) داعش به‌كاری هێناوه بۆ كاره‌كانی سه‌ربڕینی بارمته‌كان ة به‌ڵام ئه‌م ئایه‌ته له قورئانه نوێكه‌دا وا روونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه ته‌نها بۆ گۆڕه‌پانی جه‌نگه و كارێكی به‌رده‌وام نیه و له هه‌موو كاتێكدا په‌نای بۆ ببرێت.