نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
عه‌دیله حه‌ممود وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی عێراق رۆژی شه‌ممه رایگه‌یاند به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی هێرشكردنه سه‌ر كادرانی ته‌ندروستی ، كادری ته‌ندروستی بیانی نایه‌نه عێراق.
حه‌مود له كۆنفرانسێكدا وتی دیارده‌ی هێرشكردنه سه‌ر كادرانی ته‌ندروستی له به‌غدا و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور كه به‌مدواییانه بڵاو بوه‌ته‌وه پلانی ئێمه‌ی تێكداوه بۆ باشتر كردنی بارودۆخی سیستمی ته‌ندروستی ، به‌ڵكو هۆكارێكیشه بۆ كۆچكردنی پزیشكان بۆ ده‌ره‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌شێكی ئارام و له‌بار بۆ كاركردن.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌م دیارده‌یه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه پزیشكه عێراقییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و پزیشكانی بیانیش نایه‌نه ئێره به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و هێرشانه‌یان بیستوه كه ده‌كرێته سه‌ر كادره پزیشكییه‌كان.
حه‌مود داوای له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد چه‌ند بڕیارێك ده‌ربكات بۆ رێگرتن له‌م دیارده‌یه له‌رێگه‌ی دابین كردنی پارێزگاری پێویست بۆ پزیشكان و كارمه‌ندان.