نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆی عێراقی رایگه‌یاند كه داعش په‌نای بردوه بۆ منداڵان و ده‌یانكاته سه‌رباز له ریزه‌كانیدا بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه مرۆییانه‌ی له جه‌نگه‌كاندا به‌ری لێیكه‌وتوه .
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه داعش ئه‌و منداڵانه‌ی به‌كار هێناوه كه له خێزانه هه‌ژاره‌كانی ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كانی وه‌ك فه‌لوجه و رومادی و ئه‌نباری رۆژئاوای عێراقن ، ئه‌و بر{یتییه‌ی له ئه‌نجامی گرانی نرخی خۆراكه‌وه هه‌یه قۆستویه‌تییه‌وه و خێزانه‌كانیانی به‌وه رازی كردوه كه مانگانه موچه‌یه‌كییان به بڕی 1400 دۆلاری ئه‌مریكی پێده‌دات بۆ هه‌ر منداڵێك.
داعش به‌سه‌ر منداڵه‌كانیدا سه‌پاندوه كه ده‌بێت جلوبه‌رگی ئه‌فغانستانی له‌به‌ر بكه‌ن و چه‌ك هه‌ڵبگرن و له دژی سوپای عێراق بوه‌ستنه‌وه له فه‌لوجه و رومادی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكرده‌وه كه به‌زۆر منداڵان ده‌باته ریزه‌كانییه‌وه و هه‌ر كه‌سێك ره‌تیبكاته‌وه له سێداره ده‌درێت.