نوچە-العربیە
پاڵێوراوی دیموکراتەکانی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکۆماری ئەم وڵاتە،رۆژی هەینی بە ئامادەبوونی لە ئەنجومەنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە گرفتی داعش وئێران،دوو گرفتی لێک جیاواز نین.
کلینتۆن لە درێژەدا دەڵێ:ئێمە ناتوانین داعش وئێران وەک دوو کێشەی جیاواز سەیر بکەین.سیاسەتی ناوچەیی هەر دووکیان لە رادەبەدەر تێکتەنراوە.
کلینتۆن سەبارەت بە هاوپەیمانانی عەرەبی ناوچەکە دەڵێ:بەدەست هێنانی متمانەی وڵاتانی عەرەبی بۆ رووبەروو بوونەوە لە گەڵ رەفتار و هەڵسوکەوتی تێکدەرانەی ئێران پێویستە.
سەبارەت بە سیاسەتی رژێمی ئێران و روسیە لە سوریە کلینتۆن دەڵێ:ئەم دوو وڵاتە دەبێ ئەم حەقیقەتە لە بەرچاو بگرن کە درێژەدان بە پشتیوانی لەدیکتاتۆرێکی شەڕاشۆ هیچ جۆرە یارمەتییەک بە پێکهێنانی سەقامگیری ناوچەکە ناکات.