هێزەکانی بەسیج و سوپای پاسداران لە مانۆرێکدا دەستیان بە سەر ماکێتی”مسجد الاقصی”دا گرت

0

نوچە-بی بی سی

سوپای پاسدارانی کۆمای ئیسلامی ئێران لە ماینەی بەڕێوەبردنی مانۆڕێکی سەربازی لە دەوروبەری شاری قوم،لە ماکێتی یەکێ لە شوێنە مەزهەبیەکانی “بیت المقدس” بۆ مەشقی سەربازی کەڵکی وەرگرتووە.

لە ماینەی ئەم مانۆرە سەربازیەدا کە لە ژیر ناوی”الی بیت المقدس” و بە ئامادەبوونی سەرلەشکەر محەممەد عەلی جەعفەری،فەرماندەی سوپای پاسداران بەرێوەچوو،هێزەکانی بەسیج  وسوپا دەستیان بە سەر ماکێتێکی هاوشێوەی”قبە الصخرە”گرتووە.

بە پێی ئەو وێنانەی کە بڵاو بۆتەوە،ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرووی ماکێت “قبەالصخرە”هەڵواسراوە.قبە الصخرە بینایەکە کە دەکەوێتە نزیک مزگەوتی ئەقسا  وزۆر جار وەک خودی مسگەوتی ئەقسا ناوی لێ دەبردرێ.

فەرماندەی سوپای پاسداران لە روونکردنەوەیەکدا گوتویەتی:بە هۆی ئەوەی کە هەڕەشە و مەترسیەکانی سەر ئومەتی ئیسلامی لە گٶڕاندایە،دەبێ ئامادەیی و توانای سەربازی خۆمان ببەینە سەر.

فەرماندەی هێزی بەسیجیش رایگەیاندووە:ئامادەین بۆ لەناوبردنی رژێمی سەهیۆنی بەرەو قودسی داگیرکراو هزەکانمان بجووڵێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com