نوچە-العربیە
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان،لە بڕیارنامەیەکدا دەستوەردانی سەربازی ئێران و روسیە لە سوریە ئیدانە دەکات.شاندی نوێنەرایەتی ئێران و روسیە،ئەم بڕیارنامەیان بە “بێ کەڵک و بێ هۆ”وەسف کردووە.
بە گوێەری رۆیتەرز،سێهەمین کۆمیسیۆنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کە ١٩٣ وڵات تیایدا ئەندامن،ئەم بڕیارنامەی پەسەند کردووە ووڵاتانی وەک سعودیە،ققەتەر،ئەمریکا ووڵاتانی رۆژئاوا دەنگیان پێداوە.
بڕیارنامەکە بێ ئەوەی ئاماژەی راستەوخۆ بدات بە روسیە دەڵێ:کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بە توندی ئیدانەی هێرشەکان بۆ سەر ئۆپۆزسیۆنی میانەڕەوی سوریە دەکات و خوازیاری راگرتنیەتی،چونکو ئەم هێرشانە لە قازانجی داعش و گروووپە توندڕەوەکان وەک بەرەی نوسرەیە.
دەقی بڕیارنامەیە بە شێوەیەکی تایبەت رووی لە روسیەیە کە فڕۆکەشەڕکەرەکانی لە دوو مانگی رابردوودا دەستیان داوەتە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئۆپۆزسیۆنی بەشار ئەسەد.
لە بەشێکی دیکەی بڕیارنامەکەدا ئاماژە دراوە بە تێکڕای گرووپە تیرۆریستیەکانی دەرەکی و ئەو هێزانەی کە شان بە شانی هێزەکانی بەشاریەسەد لە شەڕدان ،بۆ وێنە سوپای قودس،سوپای پاسدارانی ئێرانی و حیزبوڵای لوبنان.
بڕیارنامەکە خوایاری ئەوە بووە کە میلیشیا بیانیەکان هەرچی زووتر سوریە بە جێ بێڵن،هەر وەها رەخنە لە دەستدرێژی و رەفتاری دڕندانەی داعش وباقی گرووپە توندڕەوەکان دەگرێ.