نوچه‌نێت- سۆمه‌رییه نیوز
عزه‌دین ده‌وله ، په‌رله‌مانتاری عێراق له پارێزگای موسڵ و سه‌ر به فراكسیۆنی یه‌كێتی هێزه نیشتمانییه‌كان رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند ، به‌دووری ده‌زانێت له‌مساڵدا موسڵ بگیرێته‌وه و دووپاتیكرده‌وه كه درێژه ده‌كێشێت ، ئه‌مه‌شی بۆ سیاسه‌تی نا وردبینی جكومه‌تی عێراق گه‌ڕانده‌وه له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ.
ده‌وله له لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌رییه وتی ” ئازاد كردنی شاری موسڵ درێژه ده‌كێشێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ ورد و تۆكمه نین، سیاسه‌تێكی ناوه‌ندی به‌هێز نیه بۆ پلاندانان بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ”.
هه‌روه‌ها وتی ” پێویسته حكومه‌ت په‌رله‌مان ئاگادار بكاته‌وه له ورده‌كاری ئاماده‌كارییه‌كانی گرتنه‌وه‌ی موسڵ” به‌دووریشی زانی موسڵ ته‌نانه‌ت له ساڵی داهاتوشدا ئازاد بكرێت .
خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگری له پێشوودا دووپاتی كرده‌وه كه پڵانه‌كان بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ قۆناغی باشییان بڕیوه و هه‌موو هۆزه‌كان و خه‌ڵكی پارێزگاكه هاوشانی سوپا و پۆلیس له دژی داعش ده‌جه‌نگن.