نوچه‌نێت – ئاژانسه‌كان
فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا رۆژی جومعه رایگه‌یاند كه 18 بووكه‌ڵه‌ی بۆمبڕێژكراوییان پوچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه كه له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی باكوری به‌غدا دۆزرانه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و فه‌رمانده‌ییه وتی ” هێزه ئه‌منییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی توانییان ده‌ست به‌سه‌ر 18 بۆمبی چێنراودا بگرن و پوچه‌ڵییان بكه‌نه‌وه كه خرابوونه ناو بوكه‌ڵه‌ی یاریكردنی منداڵانه‌وه له ناوچه‌ی حسه‌ینییه‌ی باكوری به‌غدا”.
فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا هۆشداری ده‌داته هاوڵاتییان كه ئاگادار بن و به وریاییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره هه‌وڵانه مامه‌ڵه بكه‌ن كه منداڵانی بێ‌تاوان ده‌كاته ئامانج ، داواشی كرد كه له‌كاتی بینینی شتی نامۆ‌و گوماناویدا ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منییه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.