نوچه‌نێت- ئاژانسی هه‌واڵی عێراق
كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی ئێران و چه‌ند كه‌ناڵێكی عێراقی پاشكۆی ئێران ده‌ستیان كردوه به هه‌ڵمه‌تێك بۆ بانگه‌شه كردن بۆ دروست بوونی یه‌ك ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتوو كه پێكهاتبێت له هه‌ریه‌ك له ئێران و عێراق ، كه خۆشه‌ویستی بۆ ئیمامی حسین كۆیان بكاته‌وه، به‌پێی بۆچوونی خۆیان.
ئه‌و كه‌ناڵانه ده‌ستیان كردوه به بانگه‌شه بۆ یه‌كگرتوویی ئێران و عێراق ، له رێگه‌ی چه‌ند دروشم و وێنه‌یه‌كه‌وه كه هه‌ردوو ئاڵای ئێران و عێراق به تێكه‌ڵی له‌سه‌ر پۆسته‌رێك چاپ كراون.
سه‌رچاوه‌كان دووپاتییان كرده‌وه كه ئێرانییه‌كان هه‌زاره‌ها كۆپییان له‌و پۆسته‌رانه چاپ كردوه ، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵمه‌تێكی فراوان كه له چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا عێراق به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.