نوچە.نێت.الجرس
هونەمەند ئەصالە نەسری لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام سوپاسنامەیەک ئاراستەی هونەرمەندی مەغریبی سەمیرە سەعید دەکات ،بەگۆی ئەو پارجە هۆنراوەی،کە لە بەرهەمی “ماحصلش حاجة”، پێشکەشی ئەصالەی کردوە، ئەصالە نوسیویەتی: سوپاس سەمیرە بۆ چارەسەرکردنە رۆحیەکەت کە زۆر ئازار بەخش بوو ، تۆ کەسیکی بوێرو مامۆستای هەموانی سوپاستەکەم .
هونەرمەند ئەصاڵە لەگەڵ هاوسەری پێشوی “ئەیمەن” بەردەوام لە کێشە وگرفتدا بوە، هەرگیز لەبیری ناکات، بەڵام لە ئێستا زۆر خۆشحاڵە لەگەڵ تارق عریانی هاوسەری. هەستدەکات کۆپلە هۆنراوەکەی سەمیرە سەعید کە ئاراستەی کردبوو ، باس لەو کێشە معاناتی ژیانی ئەو دەکات کە پێشتر بەسەری بردوە، هۆنراوەکە دەڵێت” ئەگەر کەسێک بیەوێت بزانێت کاممان بوین بە قوربانی دەستی ئەوەی تر با لە رابردوومان بپرسێت”
شایەنی باسە ، ئەلبومی الديفا -ی هونەرمەند سەمیرە سەعید بەگشتی، باس لە واقیع و کێشە و ناخۆشیەکانی ئافرەت دەکات کە بارێکی قورسە لەسەر شانیان بەتایبەت لە گۆرانی “إنسانة مسؤولة – مرۆڤە بەرپرسیارەکە” ، لێرەدا سەمیرە باس لەو زوڵم ستەمکاریە دەکات کە بەرامبەر بە ئافرەتانی رۆژهەلات دەکرێت لەلایەن پیاوانەوە ، ئەم ئەیەوێت وەک پەیامێک ئارستەیان بکات بە سرود پستگیری لە مافی ئافرەت بکات .
