فیگارۆ:سوریە بۆتە گۆرستانی پاسدارانی ئێرانی

0

نوچە-رادیو فەرەنسە

رۆژنامەی فیگارۆ لە وتارێکدا دەنووسێ:رێژەی کوژراو و قوربانیانی ئێرانی کە لە شەڕ لە گەل داعش کوژراون بەرز بۆتەوە و تەنها لە مانگی ئۆکتۆبر ٣٠بۆ٤٠ کەس کوژراون کە ١٤ کەسیان ئەفسەری باڵای سوپای پاسدارانن.

بە گوێرەی فیگارۆ،ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای ساڵەوە کوژراون دەگاتە ٢٠٠ کەس.

ئێرانیش کوژرانی ئەندامانی سوپای پاسداران ناشارێتیەوە و تەنانەت هەواڵی کوژرانی ژێنڕال حوسێن هەمادانی لە مانگی سێبتامری پشتراست کردەوە.

فیگارۆ لە دریژەدا دەنووسێ:لە بەهاری روبرسوو سوپای پاسدارانی ئێرانی دوو گرووپی میلیشیای شیعەی ئەفغانی و پاکساتی رەوانەی سەرسنوورەکانی ئێران و سوریە کردووە.

بە گێڕانەوە لە عەبدوڵا گەنجی،سەرنووسەری رۆژنامەی جەوان،فیگارۆ دەنووسی:سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ،لە دوای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی روسیە لە سوریە،بە شیوەیەکی مەیدانی ئامادەی گۆڕەپانی سەربازی و سیاسی سوریە بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com