لە پایتەختی ماڵی ١٧٠ کەس بە بارمتە گیراون

0

نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ

هەواڵدەریی ئاسۆشیتێدپرێس بە گێڕانەوە لە فەرماندەیەکی ئەرتەشی ماڵی دەلێ”ئەمڕۆ هەینی دە چەکدار دەچنە هۆتێلی رادیسۆن بلۆ لە باماکوی پایتەختی ماڵی و بە وتنەوەی دروشمی “اللە ااکبر” دەست دەکەن بە تەقە کردن و ١٤٠ موسافر و ٣٠ کەس لە کارمەندانی هۆتێلەکە بە بارمتە دەگرن.هەندی لە راپۆرتەکان باس لە کوژرانی سێ کەس لە بارمتەکان دەکەن.

شەش کەس لە بارمتەکان کارمەندی کۆمپانیای ئاسمانیی تورکیا و حەوت کەسی دیکەش هاووڵاتی چینن.بە پێی راپۆرتەکان سێ کەس لە بارمتەکان توانیویانە خۆیان دەربباز بکەن.

سەرۆکۆماری ماڵ کە سەردانی چادی کردووە،بەپەلە گەڕاوەتەوە ماڵی.

گرووپە توندڕەوەکانی بەستراوە بە قاعیدە لە ساڵی ٢٠١٠ توانیان ماڵی کۆنتڕۆڵ بکەن بەڵام بە دەستوەردانی و بە هۆی یارمەتی ئەرتەشی فەڕەنسە لە ناوچەکانی باکووری ماڵی پاشەکشیەیان پێکرا.ئێستاش ئەم ناوچانە نائەمنن  وهێڕشی گرووپە توندڕەوەکان بۆ سەر ئەم ناوچانە پەرەی سەندووە.

ماڵی کۆڵۆنیای پێشووی فەرەنسەیە  ورووبەرەکەی ٢٤٠ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com