نوچە-شفقنا
تۆری کۆمەڵایەتی تەلەگرام،دوابەدوای هێرشە تیرۆریستیەکانی داعش بۆ سەر پاریس دەڵێ :لە هەواڵدان کەناڵەکانی بەستراوە ونزیک لە گروپی تیرۆریسی داعش دابخەن.
ئەم کەناڵە کۆمەڵایەتیە ئەڵمانیە بە بڵاوکردنەوەی راگەیێنراوێک لە سەر ماڵپەری فەرمی خۆی دەڵێ:تا وەکوو ئیستا توانیویانە ٧٨ کەناڵی پێوندیدار بە داعشەوە کە بە ١٢ زمانی جهان ئەکتیڤن،دابخەن.
لە بەشێک لە راگەیێنراوەکەی تەلەگرامدا هاتووە:نیگەرانین لەوەی کە داعش کەناڵە گشتیەکانی تەلەگرام بۆ پروپاگاندا بە کاردێنێ.
ئەم بڕیارەی تەلەگرام لە کاتێکدایە کە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان سەبارەت بە داخستنی کەناڵەکانی پەیوەندیدار بە داعشەوە بێ دەنگییان هەڵبژاردووە.داعش بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگە کە لە رێی تەلەگرامەوە،گرتەی ڤیدئۆئی،وێنە وراپۆرتی سەرکەوتنەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.
پێشتر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەریش رایگەیاندووە کە پەیجەکانی تایبەت بە داعشی داخستووە.