نوچە.نێت.mbc
نمایش کاری ئەمریکی کریستی برینکلی تەمەن ٦١ ساڵ ئاشکرایکرد کە نەشتەرگەری جوانکاری نەکردوە .تەنیا بە وەرزش کردن و رێکخستنی ژەمە خواردنەکانی بەم گەنجیە ماوەتەوە.
رۆژنامەیە دیلی میل-ی بریتانی ئەوەی خستە روو کە برینکلی نەشتەرگەری جوانکاری نەکردوە بەڵام بۆ شاردنەوەی چرچ و لۆچی دەمو چاو، مل ، رومەت و هەندێ شوێنی تر تەنیا دەرزی “فیلر” ی بەکار هێناوە ، کە ماوەی ئەم دەرزیەش تەنیا ٣ تا ٦ مانگە .
سەرچاوەکەش وتی: کاتێک سەیری برینکلی دەکەی هەست دەکرێت کچێکی تەمەن ٣٠ سالانە لە کاتێکدا ئەوان لە تەمەنی ٦١ ساڵیدان . ئەمەش تەنیا بە وەرزش و ژەمی خواردنی رێک وپێک توانیویەتی جوانیەکەی خۆی بپارێزێت




