نوچه‌نێت – عێراق پرێس
هه‌واڵی دروست بوونی چه‌ند گروپێك كه هه‌وڵی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئایدز ده‌ده‌ن له‌ناو هاوڵاتیاندا به‌هۆی پێوانی شه‌كره‌ی هاونیشتمانییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه و ئه‌حمه‌د ره‌دینی به‌رێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت ” به‌ڵێ ئه‌و گروپانه هه‌ن و گروپی فه‌رمین و سه‌ر به فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستین و رووپێوی نه‌خۆشییه نه‌گوازراوه‌كان ده‌كه‌ن وه‌ك شه‌كره و په‌ستانی خوێن بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان ، نه‌ك بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئایدز”.
ره‌دینی داوای له هاوڵاتیان كرد بڕوا به‌و ده‌نگۆیانه نه‌كه‌ن و ته‌نها پشت به سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان ببه‌ستن و سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌كان پشتگوێ بخه‌ن.
ئه‌م هه‌واڵه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بوه‌ته‌وه كه چه‌ند گروپێكی وه‌همی له به‌غدای پایته‌خت رێژه‌ی شه‌كره‌ی هاوڵاتییان ده‌پێون و ئایدز بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.