نوچه‌نیت- رۆیته‌رز
بۆ یه‌كه‌مجار هه‌رێمی كوردستان ورده‌كاری پرۆسه‌ی به نهێنی فرۆشتنی نه‌وتی دركاند و راشیگه‌یاند كه سورن له‌سه‌ر فرۆشتنی بڕی تری نه‌وت به‌غدا بیه‌وێت یان نه‌یه‌وێت ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر پێداویستی زۆریان به پاره بۆ هه‌رێم و دژایه‌تی كردنی داعش.
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند بۆ رێگه‌گرتن له چاودێری كردنی نه‌وت ، له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا نه‌وت به قاچاخ براوه بۆ ئیسرائیل و له‌وێش راسته‌وخۆ گوازراوه‌ته‌وه بۆ كه‌شتیه بارهه‌ڵگره‌كانی كه‌ناراوه‌كانی ماڵتا، هه‌روه‌ها كه‌شتی ساخته به‌كارهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت له‌لایه‌ن به‌غداوه چاودێری بكرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت كوردستان ناچار بوو له پشت به‌غداوه خۆی راسته‌وخۆ نه‌وتی خۆی بفرۆشێت ، چونكه عێراق پابه‌ند نه‌بوو به پێدانی ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتبوین له ساڵه‌كانی 2014 و 2015 . هه‌روه‌ها هه‌ردوو حكومه‌تی پێشوو و ئێستای عێراق ده‌ڵێن كورد پابه‌ند نه‌بوه به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون بۆ به‌غدا.
هه‌روه‌ها هه‌ورامی ده‌ڵێت مافی كوردستانه 17% ی بودجه‌ی عێراقی به‌ربكه‌وێت و هه‌رێم پێویستی به داهاتی جێگیر هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی و پێداویستی یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی عێراق و سوریا كه روویان تێكردوه هه‌روه‌ها بۆ خه‌رجی پێشمه‌رگه كه له دژی داعش شه‌ڕ ده‌كات.
كوردستان رۆژانه نزیكه‌ی 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات كه ده‌كاته یه‌ك له‌سه‌ر حه‌وتی نه‌وتی عێراق، پێده‌چێت به‌غداش ورده ورده رازی ببێت به هه‌نارده كردنی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه بۆ نزیكه‌ی 10 وڵاتی دنیا.
ئاشتی هه‌ورامی بۆ رۆیته‌رز وتی ” به‌شێوه‌ی كرداره‌كی ئێمه رووبه‌ڕووی جیاكاری دارایی بووینه‌وه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ، له ساڵی 2014 كاتێك بودجه‌مان بۆ نه‌نێردرا ، بڕیارماندا كه ئیتر ده‌بێت بیر له هه‌نارده كردنی سه‌ربه‌خۆییانه‌ی نه‌وت بكه‌ینه‌وه.
هه‌ورامی هه‌روه‌ها وتی ” زۆر به‌ساده‌یی ده‌ڵێم كه ئێمه ناتوانین جارێكی‌تر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر باری پێشوومان له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌و بۆشاییه داراییه‌ی له نێوانماندا هه‌یه فراوانتر ببێت”.
له بودجه‌ی ساڵی 2014 ی عێراق داوا كرابوو كه ده‌بێت هه‌رێم رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده بكات ، ئێمه‌ش له‌رووی ته‌كنیكییه‌وه نه‌مانده‌توانی به‌هۆی نه‌بوونی بۆری نه‌وت بۆ هه‌نارده‌كردنی .
هه‌ورامی ده‌ڵێت ” به‌غدا داوای بڕه نه‌وتێكی ده‌كرد كه ئێمه نه‌مانبوو ، شاندێكمان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی چوه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چی رووده‌دات به‌ڵام ئه‌وان گوییان له كێشه‌كانمان نه‌گرت و به‌رده‌وام بوون له كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه.
هه‌ورامی به‌رده‌وام بوو وتی ” بۆیه ناچار بووین كاره‌كانی خۆمان رێكبخه‌ین و په‌له بكه‌ین له ته‌واو كردنی بۆرییه‌كانی نه‌وت ، له مانگی ئایاردا ژێرخانی هه‌نارده كردنی نه‌وت ته‌واو كرا و ئاماده بووین بۆ هه‌نارده‌كردنی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نه‌وت”.
ئاشتی هه‌ورامی هه‌روه‌ها وتی ” له سه‌ره‌تاوه زۆربه‌ی كڕیاره‌كان ده‌ترسان له نه‌وتی كوردستان نزیك ببنه‌وه ، چونكه به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی دادگایی كردنی له هه‌موو ئه‌وانه كردبوو كه نه‌وتی كوردستان ده‌كڕن ، حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ بازرگانێكی شاره‌زای نه‌وت هه‌ماهه‌نگی كرد به ناوی مورته‌زا لاخانی كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گلینكۆر له عێراق كاری ده‌كرد له ساڵانی پێشوودا یارمه‌تی ده‌دان له دۆزینه‌وه‌ی كه‌شتیدا. ئه‌و ده‌زانێت كێ هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ده‌كات و كێ ره‌تیده‌كاته‌وه ، ده‌رگاكانی بۆ كردینه‌وه و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی گواستنه‌وه‌ی دیاری كرد كه ده‌یانه‌وێت كار له‌گه‌ڵ ئێمه بكه‌ن”.
هه‌ورامی هه‌وره‌ها وتی ” جارێ زوه ناوی ئه‌وانمه ئاشكرا بكه‌ین كه له‌گه‌ڵمان كار ده‌كه‌ن نه‌وتمان لێده‌كڕن “.
هه‌ندێك له كڕیاره‌كان كه‌شتیه‌كانیان به‌ره‌و عه‌سقه‌لانی ئیسرائیل ده‌به‌ن له‌وێ به‌تاڵی ده‌كه‌ن دووباره ده‌یفرۆشنه‌وه به كڕیاره ئه‌وروپیه‌كان ، هه‌روه‌ها له كه‌شتییه‌كه‌وه بۆ كه‌شتیه‌كی تری ده‌گوازنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی كڕیاره‌كه بشاررێته‌وه و له هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا بپارێزرێن.
هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت هه‌نارده‌ی خۆی بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه زیاد بكات و هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گازی سروشتی ، به‌مه‌ش پێی خۆی باشتر له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهاندا ده‌چه‌سپێنێت.