نوچه‌نیت- عێراق پرێس
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا له ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌كات كه چاودێری وردی جوڵه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی باڵا بكه‌ن له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك عێراق به‌جێبهێڵن له میانه‌ی دیارنه‌مانی 10 ملیار دۆلار له یه‌ده‌كی بانكی ناوه‌ندی عێراق.
عه‌بادی ناوی چوار به‌رپرسی داوه‌ته ده‌زگای هه‌واڵگری كه پێده‌چێت ده‌ستیان هه‌بێت له دیارنه‌مانی 10 ملیار دۆلاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی.
هه‌روه‌ها عه‌بادی بانگهێشتی عه‌لی عه‌لاقی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی به وه‌كاله‌ت كردوه و داوای لێكردوه دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی بانكی ناوه‌ندیدا بكاته‌وه به‌بێ جیاوازی له‌باره‌ی دیارنه‌مانی 10 ملیار دۆلاری یه‌ده‌كی بانكی ناوه‌ندی كه بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی 67 ملیار دۆلار بوو و ئێستا بۆ 58 ملیار دۆلار دابه‌زێوه.