نوچه‌نێت – شه‌فه‌ق نیوز
رۆژی چوارشه‌ممه 34 خێزانی عه‌ره‌ب له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش هه‌ڵاتن و روویان كرده قه‌زای شنگال كه به‌مدواییانه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئازادی كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند ” 34 خێزانی عه‌ره‌بی موسڵمان له ماڵه‌كانی خۆیان رایانكردوه له ناوچه‌كانی ژیرده‌ستی داعش له گوندی قابوسی سه‌ر به شنگال خۆیان راده‌ستی جه‌نگاوه‌ره ئیزدییه‌كان كردوه له میحوه‌ری ته‌ل قه‌سه‌بی قه‌زای شنگال ی رۆژئاوای موسڵ”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكرده‌وه كه ” خێزانه‌كان به زۆری له ژن و منداڵ پێكهاتبوون و بۆ مه‌زاری شێخ شه‌رفه‌دین ی قه‌زای شنگال گوازراونه‌وه.