نوچە-رادیو فردا
سەرۆکوەزیرانی روسیە دەڵێ:وڵاتەکەی دەتوانێ بە شێوازی تایبەت بە خۆی رووبەرووی تیرۆریزم بێتەوە بەڵام بۆ ئەم مەبەستە باشترین رێگە،هاوپەیمانێتی لە گەڵ رۆژئاوایە.
سەرۆکوەزیرانی روسیە کە بەشداری لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئاسیا-پاسیفیک لە مانیل پێتەختی فیلیپین کردووە دەشڵێ:بایکۆت کردنی روسیە لە لایەن رۆژئاواوە بە لایانەوە زۆر سەیرە لە کاتێکدا کردەوە تیرۆریستیەکەی ناو فرۆکەکەی روسیە وهێرشە تیرۆریستیەکان بۆ سەر پاریس کەوتووەتە رۆژەڤی سیاسەتی جیهانەوە.
لە درێژەی لێدوانەکەی،سەرۆکوەزیری روسیە دەشڵێ:شەڕ لە دژی شارستانییەتی جیهان راگەیێنراوە و هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو جیهان.ناوبراو وێڕای رەخنەی لە سیاسەتی وڵاتانی رۆژئاوا دەڵێ:لایەنەکان دەبێ لەم بەرەنگاربوونەوەدا شان بە شانی یەکترتیایدا بەشدار بن.