ئەسەد بۆ هاوکاری لە گەڵ فەرەنسە مەرجی هەیە

0

نوچە-ایلنا

سەرۆکۆماری سوریە لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی فەڕەنسەیی”ولور ئەکتویل” دەڵێ:ئەگەر دەوڵەتی فەڕەنسە لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم جیدی نەبێ،ئێمەش لە هاوکاری کردنمان لە گەڵ وڵاتان،دەوڵەتان و ئەو دامەزراوانەی کە پاڵپشتیی تیرۆریزم دەکەن کاتی خۆمان بە فیڕۆ نادەین.

ئەسەد هەروەها دەڵێ:تەنها بەو مەرجەی دیمشق زانیاریەکانی خۆی دەدات بە فەڕەنسە کە ئەم وڵاتە گۆڕانکاری بە سەر سیاسەتی ناوچەیی خۆیدا بێنێت.

سەرۆکۆماری سوریە دەشڵێ:لە قۆناغی یەکەم،فەڕەنسە دەبێ سیاسەتی خۆی بە شێوەیەک بگۆرێ کە بە پێی پێوەرێکی دیاریکراو بێ،فەڕەنسە دەبێ دەبێ ببێتە بەشێک لەو هاوپەیمانیە کە ئەندامانی شەڕ لە دژی تیرۆریزم دەکەن نەک ئەوەی پاڵپشتیی بکەن.

ئەسەد وێڕای دەربڕینی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بوون بە بەشێک لە هاوپەیمانی جیهانیی دژە تیرۆر،جەخت لەوەش دەکاتەوە کە دەبێ خەلکی سوریە بە ئیرادەی خۆی دەربارەی ئایندەی خۆی بڕیار بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com