نوچە-تابناک
حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان،جێگری کاروباری وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ:دوو ساڵ بەر لە ئێستا ئطران پێشنیاری بە بەشارئەسەد کردووە کە لە ئەگەر درێژەکێشانی قەیرانی ئەم وڵاتە،بنەمالەکەی بنێرێتە ئێران ،بەڵام ئەسەد رەدی کردۆتەوە.
عەبدوڵاهیان لە میانەی کۆبوونەوەیەکی لە زانستگای سەنعەتی شەریفی ئێران لەم بارەوە دەڵێ:وڵامی ئەسەد ئەوە بووە : تا دواساتەکان لە سوریە دەمینمەوە،هاوسەرەکەشم بەرپرسی پیراگەیشتن بە کاروباری کوژراوەکان وسوریە بە جی ناهێڵین.
لە درێژەی قسەکانیدا،عەبدوڵاهیان دەڵێ:لە رووی پشتیوانی دەرەکیەوە تەنها ئێرانە کە بە شێویەکی مەیدانی هەوڵی داوە دەولەتی ئێستای سوریە لە سەر دەسەڵات بمێنێتەوە و ئەگەر هاوکاری ویارمەتی موستەشاری ئێمە وسوپا و خەڵکی ئەم وڵاتە نەبوایە،رەنگە لە دوو سێ ساڵی سەرەتای قەیرانی سوریە،دەوڵەتەکی لە چووبایە.