نوچە.نێت
هونەرمەندی ناسراوی کورد بورهان خۆشناو ، لەپێگەی تایبەتی خۆی لەفیسبوک ئاماژەی بە بەرهەمی نوێ کردوە کە کلیپ کردنی لاوکێکە بە ناوی دیلانا سەرکەفتنێ .
بورهان خۆشناو دەڵێت” ئەم بەرهەمە باس لە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات بە رامبەر بە شەری داعش”.
وتیشی : تیکستی بەرهەمەکە لەلایەن پ م محمد موحسین ئامێدی، وتنی : بورهان خۆشناو،ئاماده و دابه‌ش كردنی: چه‌تۆ نه‌ورۆز، وێنه‌گر: رۆژگار له‌شكری تۆماركردنی ده‌نگ : ئاكۆ عمر سكوێنسه‌ر: هۆگر عه‌زیز-ە.
ئەوهونەرمەندە دەڵێت : سپۆنسەری ئەم بەرهەمە لەلایەن پەیمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی لاوكلەلایەن خۆیەوە سوپاسی قوتابیانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی لاوك دەکات و هەروەها سوپاسی ستۆدیۆی میلۆدی سوپاس بۆ هه‌وارگه‌ی لیژه‌ری گه‌شتیاریش دەکات.