نوچه‌نیت- ئاژانسه‌كان
نه‌عیم عه‌بودی وته‌بێژی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند ، سه‌پاندنی واقیع یان ” فراوانخوازی له‌لایه‌ن كورده‌وه” له‌سه‌ر حیسابی پێكهاته‌كانی تری عێراق كارێكی نه‌كرده‌یه و له‌لایه‌ن هه‌موو عێراقییه‌كانه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه، وه‌ك وه‌ڵامێكیش بۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی ” ناكرێت سنور به خوێن دیاری بكرێت و شنگالیش هه‌ر به عێراقی ده‌مێنێته‌وه”.
عه‌بودی هه‌روه‌ها وتی ” قه‌زای شنگال و پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه جیاوازه‌كانی تر هه‌ر به عێراقی ده‌مێننه‌وه “دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای رزگار كردنی شنگال وتی جگه له ئاڵای كوردستان هیچ ئاڵایه‌كی تر له شنگال هه‌ڵناكرێت، عه‌بودی وتی” سه‌پاندنی واقیع و فراوانخوازی كورد له‌سه‌ر حیسابی پێكهاته‌كانی تر له‌لایه‌ن هه‌موو عێراقییه‌كانه‌وه ره‌ت ده‌كرێته‌وه”.
عه‌بودی ئه‌وه‌شی وت ” یه‌كێك له‌و شته گرنگانه‌ی كه ده‌بێت مه‌سعود بارزانی بیزانێت ئه‌وه‌یه كه چه‌ند خاكێك هه‌ن ناتوانرێت داگیر بكرێن یان نه‌خشه‌ی نوێیان بۆ بكێشرێته‌وه یان به خوێن سنورییان دیاری بكرێت ، به‌ڵكو ده‌بێت به دانیشتن و گفتوگۆ له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا چاره‌سه‌ر بكرێت ، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له شنگاڵ ئیهانه‌یه بۆ ئه‌وانیتر”.