نوچه‌نێت- گاردیان
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی لیستێكی بڵاو كرده‌وه تیایدا ناوی ئه‌و 10 وڵاته‌ی تێدایه كه به‌مدواییانه زۆرترین خه‌ڵكی سڤیلیان تێدا كوژراوه به‌هۆی كرده تیرۆرستییه‌كانه‌وه ، كه له 5 وڵات‌دا 80% ی كرده تیرۆرستییه‌كانی تیادا ئه‌نجامدراوه.
له لیسته‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له ” عێراق و ئه‌فغانستان پاكستان و نایجیریا و سۆماڵ و هیندستان و فیلیپین و یه‌مه‌ن و تایله‌ند” هه‌ن.
عێراق له كرده‌وه تیرۆرستییه‌كاندا پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه و 34% ی قوربانیانی جیهان له عێراقن، سوریاش له ناوه‌ڕاستدایه به 6% و تایله‌ندیش به 1.1% له پله‌ی كۆتاییدایه.