نوچە-رادیو زمانە
ئیبراهیم جەعفەری،وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێ :بە پێی ئەو زانیاریانەی کە دەست دام و دەزگا ئەنیەکانی ئەم وڵاتە کەوتوون،ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر هەندێ لە وڵاتانی وەک ئێران،فەڕەنسە وئەمریکا لە ئارادایە.
بە وتەی ئیبراهیم جەعفەری،عێراق ئەم وڵاتانەی ئاگادار کردووەتەوە و زانیاری پێویستیشی پێداون.
ئیبراهیم جەعفەری لە پەراوێزی کۆنفرانسی سوریە لە ڤییەنا رایگەیاندووە:بە پێی زانیاریەکان،وڵاتانی ئەوروپی،بە تایبەتی فەڕەنسە ووڵاتانی وەک ئێران و ئەمریکا لە بەردەم هەڕەشەی تیرۆریستیدان.
ئیبراهیم جەعفەری هەر لەم پەیوەندییەدا گرتە ڤیدئۆیەکی لە سەر ماڵپەڕەکەی خۆی بڵاو کردۆتەوە.
جەعفەری لە قسەکانیدا بە روونی و دیاریکراوی باسی لە داعش نەکردووە ،هەروەها سەبارەت بە وردکاریەکانی ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئەم وڵاتانە هیچ زانیارییەکی نەخستۆتە روو.