وەزیری ئیتلاعات:تەقینەوەکانی بەیروت و پاریس هۆشدارێکە بۆ سەر ئێران

0

نوچە-رادیو فردا

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ،وێڕای ئاماژەدان بە تەقینەوەکانی پاریس و بەیروت دەڵێ:ئەم تەقینەوانە هۆشدارێکی جیدین بۆ سەر ئێمە و دەبێ بە وردی لێکیان بدەینەوە.

مەحمود عەلەوی سەبارەت بەو باسەی کە عەلی خامنەیی سەبارەت بە نفوزی دوژمن هێناویەتە بەر باس دەڵێ:دوژمن بەردوام بە دوای نفوز و زەبرلێدانە لە ئێران،لە ئێستادا زیاتر لە هەموو کاتێک لە گەڵ ئەم مەترسیە بەرەورووین.

بەرپرسانی ئێران بە شێوەیەکی ئاسایی ئەمریکا،ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی دیکە بەردەوام وەک دوژمن ناو دەبەن.

وەزیری ئیتلاعات هەروەها”تیرۆریستە تەکفیریەکان”وەک مەترسیدارترین هەڕەشە ناودەبات بۆ سەر ئێران و دەڵێ:ئەولەوییەتی یەکەمی وەزارەتی ئیتلاعات،دابین کردنی ئەمن و ئاسایشی وڵات و رووبەروو بوونەو لە گەڵ رەوتەی تەکفیری یە.

بەرپرسانی ئێران،داعش و قاعیدە وەک گرووپی تەکفیری وەسف دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com