نوچە.نێت.سیدەتی
حەفتەی رابردوو، میهرەجانی سینەما لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەرێوە چوو، هونەرمەندی کۆچ کردوو فاتن حەمامە لەو فیستڤاڵەدا خەڵات کرا.
لە دەست پێک و کردنەوەی فیستیڤاڵەکەدا هونەرمەند سومەیە خەشاب دیدارێکی لەگەڵ کەناڵی تلفزیۆنی “نايل سينما” کرد، لەسەر هونەرمەند فاتن حەمامە قسەی کردو دەست خۆشی لێکرد و وتی” پیرۆزبایت لێ ئەکەم، خودا بۆ ئێمەت بهێڵێت و تەمەن درێژ بیت تۆ شایەنی باشترین خەڵاتی لە هەموو جیهاندا”.
ئەم دیدارە تلفزیۆنە ی هونەرمەند سومەیە خەشاب لەناو تۆرە کۆمەلایەتیەکاندا بوە هۆی گاڵتەجاری و پرسیار کردن: زۆربەی خەڵک پرسیان دەکرد کە چۆن دەبێت سومیە خەشاب ئاگای لە کۆچ کردنی هونەرمەندی خوالێجۆشبوو فاتن حەمامە نەبێت؟
شایەنی باسە ، هونەرمەند سومەیە ئاگای لە کۆچ کردنی هونەرمەند فاتن حەمامە نەبوە بۆیە لەسەر دیدارەکەی قسەو باسی لێکەوتەوە.