نوچه‌نیت- رۆژنامه‌ی ئال لیبرۆی ئیتالی
رۆژنامه‌ی ئال لیبرۆی ئیتالی لایه‌نێكی ژیانی به‌شێك له‌و گیراوانه ئاشكرا ده‌كات كه هه‌فته‌ی پێشوو له پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌واڵگری چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ورووپادا ده‌ستگیركران، كه تۆڕێكی سه‌ر به مه‌لا كرێكار بوون و هه‌ندێك له ئه‌ندامه‌كانی له تۆماره‌كانی یارمه‌تیداندا ناوییان هه‌بوو كه پاره‌یاهن له ئیتالیا وه‌رده‌گرت.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت عه‌بدولره‌حمان نه‌ورۆز و حه‌سه‌ن سامان كه دوو كردی نیشته‌جێی ئیتالیان وه‌ك په‌نابه‌ر، سه‌ركردایه‌تی شانه‌یه‌كییان ده‌كرد كه تایبه‌ت بوو به راكێشانی خه‌ڵك بۆناو داعش ، كه به‌شێك بوو له تۆڕی ئه‌نسار ئیسلام كه مه‌لا كرێكار سه‌ركردایه‌تی ده‌كات ، كه به درێژایی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی نزیكه‌ی ده‌یان هه‌زار یۆرۆیان له حكومه‌تی ئیتالیا وه‌رگرتوه بۆ یارمه‌تیدانی گروپه توندڕه‌وه‌كان.
له رۆژنامه‌كه‌دا هاتوه كه عه‌بدولره‌حمان نه‌ورۆز دوای وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له ئیتالیا ، هاوكاری دارایی به بڕی 2000 یۆرۆی مانگانه به ناوی ” موچه‌ی منداڵ” وه‌رگرتوه دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندوه كه له كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌نسار ئیسلامه‌وه زیانی پێگه‌یه‌نراوه، ئه‌مه جگه له پێدانی خانوویه‌ك له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به خۆی خێزانه حه‌وت كه‌سییه‌كه‌ی .
به‌ڵام حه‌سه‌ن سامانی هاوكاری له به‌ڕیوه بردنی شانه توندڕه‌وه‌كه‌دا ، كه چالاك بوه له راكێشانی خه‌ڵك بۆناو داعش ، هه‌مان بڕ له یارمه‌تی دارایی وه‌رده‌گرت له حكومه‌تی ئیتالیا بۆ به‌خێو كردنی 5 منداڵه‌كه‌ی ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مانگانه كرێی خانوه‌كه‌ی بۆ ده‌درا.
رۆژنامه‌كه روونیكردوه‌ته‌وه كه نه‌ورۆز و سامان ئێستا له زیندانن ، دوای ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌ورووپیدا ده‌ستگیر كران، به تۆمه‌تی پلان دانان بۆ كرده‌یه‌كی تیرۆرستی له نه‌رویج و لێدانی باڵیۆزخانه جیاوازه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا و گرتنی دیپلۆماتكاره به‌ریتانییه‌كان، ئه‌مه جگه له پێشكه‌شكردنی هاوكاری دارایی به‌و كه‌سانه‌ی له ریزه‌كانی داعشدا ده‌بنه سه‌رباز و په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كه‌ن له سوریا و عێراق.