نوچه‌نێت – فرانس پرێس
له هۆڵی شانۆی باتاكلانی پاریس ، هێرشبه‌ران پێش ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌یان ، له‌نێوان جه‌ماوه‌ردا ئه‌وه‌یان ده‌وته‌وه كه ” ئه‌وه به‌رپرسیارێتی هۆلانده ده‌ستێوه‌ردان له سوریا” به‌پێی وته‌ی یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌كان.
بیار جانازاك ، پێشكه‌شكاری ته‌له‌فزیۆنیی ته‌مه‌ن 35 ساڵ وتی ” له خوشكه‌كه‌م و هاورێكانم ئاماده‌ی ئاهه‌نگێكی مۆزیك بووین و له قاتی سه‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه دانیشتبووین، نزیكه‌ی كتژمێرێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئاهه‌نگی تیپی مۆزیكی ئیگڵز دیت میتالی رۆكی ئه‌مریكی تێپه‌ڕێبوو كاتێك گوێمان له ده‌نگی ته‌قه بوو له خواره‌وه، سه‌ره‌تا وامانزانی به‌شێكه له ئاهه‌نگه‌كه ، به‌ڵام هه‌رزوو زانیمان كه چی رووده‌دات”.
جانازاك كه تا ئه‌وكاته‌ش له‌ژێر كاریگه‌ری رووداوه‌كه‌دابوو وتی ” پێموابێت سێ كه‌س بوون و راسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له جه‌ماوه‌ره‌كه ده‌كرد و چه‌كی گه‌وره‌یان پێ‌بوو، ده‌نگێكی زۆر به‌رزیان هه‌بوو و به‌بێ وه‌ستان ته‌قه‌یان ده‌كرد”.
هه‌روه‌ها وتی ” جه‌سته و خوێن له هه‌موو لایه‌ك هه‌بوو “،
جانازاك به‌رده‌وام بوو و وتی ” گوێمان له هاتوهاوار بوو ، هه‌موو كه‌س ده‌یه‌ویست رابكات، یه‌كتریان راده‌كێشا…. دۆزه‌خ بوو”.
ئه‌و وتی ” هێرشبه‌ره‌كان ماسكیان نه‌كردبوو ، زۆر به ئاسانی و به‌بێ وه‌ستان ته‌قه‌یان له خه‌ڵكه‌كه ده‌كرد ، پێموابێ ته‌قه‌مه‌نی زۆرییان پێ‌بوو ، پاشان ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره هات ، به ته‌واوی نه‌مزانی چی روویدا”.
جانازاك هه‌روه‌ها وتی ” له ته‌والێته‌كانی قاتی سه‌ره‌وه‌دا خۆم شارده‌وه ، چوار كه‌س بووین له ته‌والیته‌كه‌دا، ئه‌وان نه‌هاتنه ئه‌وێ ، به‌ڵام خه‌ڵكییان به بارمته گرتبوو و گوێم لێ‌بوو قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردن، ده‌یانگوت 20 بارمته‌ن ، به‌ڵام من نه‌هاتمه ده‌ره‌وه تا دڵنیابم چه‌ند بارمته‌ن”.
به‌رده‌وامبوو له گێرانه‌وه‌ی رووداوه‌كه ” گوێم لێ‌بوو هه‌وڵیان ده‌دا له‌گه‌ڵ پۆلیس بگه‌نه رێككه‌وتن ، به روونی گوێم لێ‌بوو به بارمته‌كانیان ده‌وت ( ئه‌مه به‌هۆی هۆلانده‌وه‌یه ، به‌هۆی سه‌رۆكه‌كه‌تانه‌وه‌یه ، پێسویست ناكات ده‌ستێوه‌ردان له سوریا و عێراق بكات”.
” پاشان گوێمان له ده‌نگی ته‌قه بوو دوای هاتنه ژووره‌وه‌ی پۆلیس و فیشه‌ك له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌رده‌چوو و دووباره ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان هاته‌وه”.
ئه‌وه‌شی وت كه ” پۆلیس به ئه‌نقه‌ست كه‌مێك دره‌نگ ده‌رگای ته‌والێته‌كه‌یان كرده‌وه و پێیان وتین بچینه ده‌ره‌وه ، داوایان لێكردم كراسه‌كه‌م داكه‌نم بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن كه بۆمبم پێنیه”.