نوچە-رادیو فەڕەنسە
بە پێی بەرنامەی لە پێش راگەیێنراو،حەسەن روحانی سەرۆکۆماری ئێران بڕیار وابوو لە یەکەم گەشتی سیاسی خۆی بۆ ئەوروپا،ئەمرۆ بچێتە ئیتالیا و لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆ ببێتەوە.
بە پێی بەرنامەی پێشوو،حەسەن روحانی دەبێ رۆژانی دوو شەممە و سی شەممە سەردانی فەڕەنسەس بکات.
جەوادجەوادیف،وەزیری دەرەوەی ئێان وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە،دەڵێ سەردانەکەی روحانی بۆ ئەم وڵاتانە لە ئایندەیەکی نزیک ئەنجام دەدەرێ.
زەریف سەبارەت بە رێکەوتی ئەنجامدانی ئەم سەردانانەی روحانی بۆ ئەوروۆا،هیچ زانیارییەکی نەخستە روو.هاوکات راشیگەیاندووە کە بە بەرپرسانی ئیتالیای گوتوە بە هۆی رووداوەکەی پاریسەوە باشتر وایە سەفەری روحانی بۆ ئەوروا بۆ کاتێکی گونجاوترو داهاتوویەکی نزیک دوابخرێ.
وەزیری دەرەوەی ئێران هاوکات رایگەیاندووە:ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە ئەم رووداو بکرێتە دەرفەتیك بۆ هەماهەنگی و هاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم.