نوچە-رادیو فردا
لە دوایین هەواڵەکان سەبارەت بە کردنە ئامانجی ئەندامێکی بەناوبانگی داعش ناسراو بە”جۆن جیهادی” لە سوریە،وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو لە میانەی سەردانی بۆ تونس،رایگەیاندووە کە واشنتۆن خەریکی هەڵسەنگاندنی ئەم هیرشەیە بەڵام داعش دەبێ بزانێ تەمەنی بەرەو کۆتایی دەچێ.
پیتێر کوک،وتەبیژی وەزارەتی بەرگی ئەمریکا،پێنتاگۆن،رۆژی هەینی خەختی کردبووەوە کە محمد امواز ناسراو بە جۆن جیهادی،رۆژی پینج شەممە لە ئۆپەراسیۆنێک کە بە هۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە شاری رەقە،کە بنکەی سەرەکی داعشە،کراوەتە ئامانج بەڵام هێشتا لەم بارەوە خەریکی لیکۆڵینەوەن و جارێ ناکرێ کوژران یان نەکوژرانی پشتڕاست بکرێتەوە.
دەیڤید کامێرۆن ،سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش رۆژی هەینی رابردوو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند کە ئەم هێرشە بۆ سەر جۆن جیهادی بە هاوکاری دام و دەزگاکانی زانیاری ئەم وڵاتە ئەنجام دراوە.
جۆن کێری کە بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە تیرۆریزم سەردانی تونسی کردووە،لە پرێس کۆنفڕانسیکدا گوتویەتی:تیرۆریستەکان دەبێ بزانن کە تەمەنیان بەرەو کۆتایی دەچێ و لە نیهایەتدا تێکدەشکێن.