نوچە.نێت.الجرس
هونەرمەندی لوبنانی هەیفا وەهبی، هەستی تورەیی خۆی بەرامبەر بە تەقینەوەکانی دوێنێ لە البراجنة -ی بيروت -ی پایتەختی لوبنان دەربری، کە ٤١ کوژراوو سەدەها برینداری لێکەوتەوە .
هەیفا وێنەی ئاڵای لوبنانی بڵاوکردەوە کە ئاڵاکە خوێناوی بوە، لەسەر ئاڵاکە نوسیویەتی: هەموو لوبنان بۆ شەهیدەکانی ئەمرۆ دەگرین،، گوناحی شەهیدەکان ئەوەیە کە لە وڵاتێکدا دەژین هۆزە طایفیەکان وڵاتیان خواردوە ، حساب بۆ مرۆڤایەتی ناکرێ و نیە . ئێمەش تەنیا خودامان هەیە .
