نوچە-دیدگاه نو
بە پێی راپۆرتەکان،ئەفسەرانی باڵای سوپای پاسداران لە سوریە دەستیان داوەتەوە کارشکێنی و چەند کەس لە فەرماندەباڵاکانی سوپای پاسداران بە هۆی خۆبەدوور گرتنیان لە شەڕی سوریە بە تاوانی”شۆرش و خیانەت” دادگایی دەکرێن.سەرچاوەیەکی نزیک لە سوپای پاسدارن کە ئەم زانیاریانەی داوە بە شرق الاوسط،رایگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆر لەم ئەفسەرانە،خانەنشینی پێشوەختیان لە بەراورد لە گەڵ شەڕ لە سوریە بەلاوە گرینگترە.لێکۆڵینەوەی فەرمی دەرباەری خانەنشینکردنی لەناکاوی ئەم ئەفسەرانە کە زۆربەیان بەرەگەز عەرەب-ئێرانین دەستی پێکردووە.
چوونە سەرەوەی رێژەی کوژراو و بریندارەکان لە سوریە بۆتە هۆی ئێعترازو نارەزایی سەربازانی ئێرانی لە سوریە،بەرەیەک کە لە ئیستادا بۆ راگرتن وپاراستنی رژێمی سوریە و دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد لە شەڕدایە.بە پێی ئاژانسەکانی هەواڵ لە چەند حەوتووی رابردوودا ٣٠ کەس لە ئەفسەرانی سوپا کە ژمارەیەکیان ئەفسەری باڵای ئەم وڵاتەن،لە شەڕی سوریە کوژراون.
ئێران رایگەیاندووە کە تەنها جنێراڵ و موستەشارەسەربازیەکانی ناردۆتە سوریە وهیچ هێزێکی زەمینی لەم وڵاتە جێگیر نەکردووە.لە سەرەتاوە تەنها ئەندامانی سوپای قودس لە شەڕی سوریە بەشدار بوون،بەڵام لەم دواییانە هێزەکانی سوپای پاسداران بە کردەوە رەوانەیبەرەکانی پێشەوەی شەڕ کراون.سوپای پاسداران وەک ئەرتەشی دووەمی ئێران هەژمار دەکرێ و ئەرکی پاراستنی ماهییەتی ئیسلامی شۆڕشی لە ئەستۆیە.