نوچە.نێت.alarabiya
سەرچاوە عەرەبیەکان رایانگەیاند کە “تیخونوفا-ی سەماکاری بالیە “روك أند رول”، تەمەن ٢٩ ساڵ کچی ڤلادیمێر پۆتین-ی سەرۆکی روسیا-یە خاوەنی ملیۆنەها دۆلارە”.
يكاتارينا تيخونوفا-ی سەماکاری “روك أند رول” ناسراوە بە تیخونوفا،لەبەرئەوەی هەتا چەند مانگێک لەمەو بەر بەم ناوو کەسایەتیە نەیاناسیوە لە روسیا،کە کچەبچوکەکەی پۆتین-ە.
تیخونوفا، خۆی و هاوسەرە سەماکارەکە-ی Kirill Shamalov ،خاوەنی ملیۆنەها دۆلارن.
بە پێیسەرچاوەی رويترز، هاوسەری تیخونوفا کە هاوبەشە لە کاروو موڵک و کۆمپانیادا، کوری یەکێک لە هاورێ نزیکەکانی پۆتین-ە، بەڵام وتە بێژی سەرۆکایەتی روسیا رەتی کردوە کە ئەوە کچە بچوکەکەی ڤلادمیر پۆتین -ە،مەبەست لەوەش زیان نەگەیاندن بوو بە پۆتین لەروی سیاسیەوە.
ئەوەی لەسەرچاوەکەدا هاتوە کە تیخونوفا وهاوسەرو هاوبەشەکار، سەروەتەکەیان جۆراوجۆرە، بەناوبانگترین موڵک کە هاوسەرەکە-ی تیخونوفا خاوەنیەتی کۆمپانیای غازو پترۆکیماییە .
Shamalov هاوسەری تیخونوفا، بازرگانێکی گەورەیە، لە کاڵا وشتومەکدا ناوبانگە و یەکێکە لە کەسە نزیکەکانی پۆتین.
سەرچاوەکە دەشڵێت: کە تیخونوفا و هاوسەرەکەی خاوەنی کۆمپانیایەک-ی بەرهەم هێنانی فەرنسی-ن .

