یەکێتی مه‌ترسی بۆ كورسییه‌كه‌ی بارزانی درووست ده‌کات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی بارزانییه‌وه بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه پۆسته‌كه‌ی ئه‌ویش له هه‌رێم بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، چونكه تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كردووه.
به گوێره‌ی وته‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، حیزبه‌كه‌ی هه‌ڵوێستی ده‌بێت له به‌رانبه‌ر درووستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی تاڵه‌بانی، ئه‌گه‌ر به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی بارزانییه‌وه بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا، ره‌نگه رێككه‌وتنێك له نێوان بارزانی و تاڵه‌بانیدا هه‌بێت، له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بارزانی، به‌ڵام حیزبه‌كه‌ی به‌وه رازی نابێت، كه له ئه‌نجامی هه‌ڵوێسته‌كانی لایه‌نی كوردییه‌وه، پۆستی سه‌رۆك كۆمار بكه‌وێته مه‌رتسییه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه وتی “ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی بارزانی به‌رده‌وام بێت وەک ئەوەی کەدەڵێت بەتەنیاش بێت دەکشێمەوە به‌و هۆیه‌وه حكومه‌ت هه‌ڵوه‌شێته‌وه، یان لایه‌نی كوردی پاشه‌كشه بكات، یان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له عێراقدا بكرێت، ره‌نگه هاوپه‌یمانی نۆێ بێته ئارا‌وه، له‌و كاته‌دا كێ ده‌ڵێت هاوپه‌یمانێتییه نێویه‌كان رازی ده‌بن پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد بێت، ئه‌گه‌ر بۆ كوردیش بێت، ئه‌وا به پێی ده‌ستوور تاڵه‌بانی ناتوانێت ببێته‌وه سه‌رۆكی كۆمار، بۆیه له‌و كاته‌دا كه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان، دوور نیه، پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، چونكه مه‌سعود بارزانی به پاڵپشتی جه‌نابی مام جه‌لال توانی له هه‌ڵبژاردندا، ئه‌و ریژه ده‌نگده‌ره كۆ بكاته‌وه، له ئێستاشدا، پارتی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كه به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌وێت، نه‌یداوه‌ته‌وه به یه‌كێتی، بۆیه ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانیش رازی ببێت، ئه‌وا یه‌كێتی رازی نابێت ئه‌و هه‌موو غه‌دره‌ی لێبكرێت کێشەی ناوخۆش بەدەنگ هاتنی دواخستوین لەسەر جێگری سەرۆکی هەرێم لەئێستاشەوە ئەوە نابێت”.
ئازاد جوندیانی وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئاماده نه‌بوو وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی نوچه‌نێت بداته‌وه، له‌سه‌ر ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی، له كاتی درووستبوونی هه‌ر پێشهاتێكدا له به‌غدا، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی وت “كورد هیواخوازه به گفتوگۆ و ئاشتی كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌ر كاتێكیش هه‌وڵه‌كان فه‌شه‌لییان هێنا و به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كران، ئه‌وكاته من وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ت ئه‌ده‌مه‌وه”.