نوچە-رادیو فردا
سەرۆکۆماری ئێران لە وتوویژ لە گەڵ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی فەڕەنسە،دەڵێ: چارەسەری سوریە لە گرەوی دەوڵەتێکی بەهێزدایە نەک تەرکیز کردن لە سەر چارەنووس وئایندەی شەخسێک
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسە،حەسەن روحانی،سەرۆکۆماری ئێران هوەروەها بە کەناڵی ٢ی فەرەنسەی راگەیاندووە:مەسەلەی تاکەکان گرنگ نییە،ئەوەی گرنگە ئەمن و سەقامگیری یە.
وتەکانی سەرۆکۆماری ئێران جەخت کردنەوەیە لە سەر ئەو هەڵویستانەی کە لە لایەن خۆی و چەند کەس لە بەرپرسانی کابینەکەی هاتوونەتە بەرباس،هەر چەند کۆماری ئیسلامی رایگەیاندووە کە سیاسەتی بەرامبەر بە سوریە نەگۆڕە.
روحانی هەروەها دەڵێ: سەبارەت بە ئایندەی سوریە دەبێ خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ خۆیان بڕیار دەر بن.ئەم وتانەی روحانی لە کاتێک دایە کە خولێکی نوێ لە وتووێژەکان لە ئاستی نیودەولەتی سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سوریە لە ئارادایە.